بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غازی کاکەیی ئەندامی یەکێتی نیشتمانی، لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەری بەغدا ئەلیەوم، وتی: هەرێم لە سەفەری مەسعوود پزشکیان قۆناغێکی گرینگی تێپەڕاند، چونکوو هاتنی پزشکیان بۆ هەرێم بۆ هاووڵاتیانی کورد زۆر گرینگ بووە؛ لەبەر ئەوەی کە پەیامی دڵنیاکەرەوەی بۆ کوردەکان هەبوو.
کاکەیی وتیشی: سەرۆک کۆماری ئێران بە باشی لە پرسی کوردەکان تێگەییشتووە و هەموو کوردەکانیش دەزانن کە یەکێتی نیشتمانی بەدوای باشترین پێوەندی لەگەڵ ئێرانە، چونکوو سنوور و بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە یەکێتی نیشتمانی هەر جۆرە هێرشێک بۆ وڵاتی دراوسێ ئیدانە دەکات، وتی: بوونی ئپپۆزیسیۆن لە هەرێمی کوردستان مافی سروشتی و ڕەوایە، بەڵام ئەو ئۆپۆزیسیۆنە نابێت هەوڵی چەکداری بدەن، بەڵکوو ئەبێ کێشەکانی خۆیان لە ڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکەن کە یەکێتی نیشتمانیش لە ئەو بارەوە هەوڵی زۆری داوە بۆ کۆتایی هاتن بە کێشەکانی نێوان پارتە کوردستانییە دژبەرەکان لە ڕێگای گفتوگۆوە و درێژەشی دەدات.
Your Comment